"كوڕان ئارەزووی دەكەن"
ستایلی قژی ئەفریقی خەریكە دەبێتە مۆدێل و داواكاری زۆرە
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
داهێنانی قژ، بەشێوەی كەزی یان وەكو ئەوەی باوە و ئەفریقی پێدەڵێن، ئێستا خەریکە لەناو گەنجاندا دەبێتە مۆدێل و خانمێکیش کە لە سلێمانی ئەو کارە دەکات، دەڵێت، كوڕانیش ئارەزووی دەكەن.
فەرانەک فەرزاد، كچێكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و بۆ فیستیڤاڵێک هاتووەتە سلێمانی و بە 964ی وت، ئەم شێوازە داهێنانەی كە پرچی ئەفریقی پێدەڵێن، خەڵكی سلێمانی حەزیان لێیەتی، بە گشتی منداڵان و گەنجان، هەروەها بە تایبەت كوڕان سەردانمان دەكەن، بەشێكیش لە سەرتاشەكان دەیانەوێت فێری شێوازی هۆنینەوەكەی بن.
وتیشی، ئەم شێوازە مۆدێلی داهێنانی زۆرە و هەر جۆرە قژێكی كورت و درێژ جۆرەها مۆدێلی لەسەر دروست دەكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، فێربوونی ئەم جۆرە هۆنینەوەی قژە، زۆر قورس نییە، پەیوەندی بەوە هەیە تا چەند حەز بە فێربوونی دەكەیت، بێگومان شارەزایی ئەو كەسەی كە فێرت دەكات كاریگەریی هەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا