زۆر باریوە

بەفر؛ رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆرانى داخستووە

964+

ئاکام غەفور- سۆران

بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر، رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆران داخراون و بەرگرى شارستانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تا بۆیان دەکرێت لە ماڵ بمێننەوە.

بەپێى زانیارییەکان، هەریەک لە رێگاکانى (سۆران- چۆمان)،(سۆران- سیدەکان و مێرگەسۆر)، رێگاى زینى وەرتێ و بالیسان کە ئیدارەى راپەڕین بە ئیدارەى سۆران دەبەستنەوە، بەهۆى بەفرەوە داخراون.

لە ئێستادا تاکە رێگاى سنوورەکە کە هاتوچۆ تێیدا ئاساییە، رێگاى خەلیفان بۆ سۆرانە کە بە رێگاى گەلى عەلى بەگ ناسراوە.

بەهۆى ئەو بەفرەى لە دوێنێوە دەستى پێکردوووە، لە سۆران و رواندز 15 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام لە سیدەکان و چۆمان و حاجى ئۆمەران و مێرگەسۆر، ئاستى بەفرەکە زۆرترە و لە هەندێ شوێن لە نیو مەتر زیاتر باریوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەفرەکە 80 هەزار گەشتیاری بۆ سۆران پەلکێش کرد

بەفرەکە 80 هەزار گەشتیاری بۆ سۆران پەلکێش کرد