لە کەرکوک

لەکاتى فرۆشتنى کۆرپەیەک؛ باندێکی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک باندێکی پێنج کەسییان دەستگیرکرد، کە سەرقاڵی فرۆشتنی کۆرپەیەک بوون، باندەکە لە چوار ژن و پیاوێک پێکهاتوون و لە کاتی ئەنجامدانی مامەڵەکەدا لە باکووری شارەکە کەوتوونەتە بۆسەی دەزگای هەواڵگرییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ 964، باندەکە لە ژێر چاودێرییەکی ورددا بوون، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە ئەمە دووەمجارە ئەم کارە دەکەن و شێوازی کارکردنیان بەو جۆرە بووە کە تۆمەتبارەکان لە رێگەی “لەشفرۆشییەوە” دووگیان بوون و دوای لەدایکبوونی منداڵەکان، وەک “کۆرپە” بازرگانییان پێوە کردوون.

ئەو کۆرپەیەى لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا پێیان بووە، رێککەوتنی لەسەر کراوە کە بە بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی بفرۆشرێت.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی باندەکە لە کاتی وەرگرتنی پارەکە و رادەستکردنی کۆرپەکەدا قۆڵبەست کراون.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، پێشتر چەندین کەسیان دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی سواڵکەرەکانیان دەکرد، بەڵام ئەم گروپەی ئەمجارە زۆر جیاواز بوون و شێوازی کارەکەیان ئەوانى توشی شۆک کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەرۆکی باندی سواڵکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆوە ...

سەرۆکی باندی سواڵکەرەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆوە دەستگیرکرا