لە قۆناغی یەكەم 70 مەترە 

964 دانیشتووانی گوندی پیرداودی لە كۆڵ قوڕ و لیتە كردەوە

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای ئەوەی لە رێكەوتی 21.12.2025 دانیشتووانی رێگای سەرەكیی چوونە ناو گوندی پیرداود هانایان هێنا بۆ 964 و كێشەكەیان لە بەردەم كامێرا باس كرد، پەیامنێری 964 راستەوخۆ كێشەكەی بردە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار و هێمن ئیسماعیل بەڕێوەبەری شارەوانیی شەمامک بەڵێنی چاکكردنی رێگاكەی دا و ئێستاش دەستكراوە بە چاکكردنی رێگاکە وەک قۆناغی یەكەم .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.1.2025 وەیسی فاخیر دانیشتووی پیرداود لە رێگای ڤیدیۆیەكە سوپاسی 964 دەكات و دەڵێت، تاكە میدیا بوون بە هانامانەوە هاتن و شارەوانی دەستی كردووە بە چاكکردنی رێگاكە، لە سەرەتادا 70 مەترە و دواتر دەچێتە پێش .”

گوندی پیرداود دەكەوێتە ناحیەی شەمامكەوە تەنیا دە كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە و تا ئێستاش قوڕ و لیتەی لێیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

9 گوندی ناحیەی شەمامک 18 رۆژە موحتاجی کارەبان

9 گوندی ناحیەی شەمامک 18 رۆژە موحتاجی کارەبان