تۆڕی هەواڵی 964 هاوبەشەی میدیاییەتی
15ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێرە
فەرمان سادق
دوای سێ ساڵ ئەنجام نەدانی، 15ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە.
سبەی چوارشەممە 8.3.2023، 15ـەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت.
لە پێشانگاکەی ئەمساڵ، 350 خانەی چاپ لە 18 وڵاتی عەرەبی و بیانی بەشدارن.
بۆ ئەمساڵ، تۆڕی هەواڵی 964 وەک هاوبەشێکی میدیاییە و لەناو پێشانگایەکەدا دەیان چاوپێکەوتن و بابەتی میدیایی ئامادە و بڵاو دەکاتەوە.
دوایین پێشانگای کتێب لە هەولێر، ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، دوای ئەوەش بەهۆی پەتای کۆرۆناوە چالاکییەکان وەستان.
لە پێشانگایەکەدا چەندین بۆنەی رۆشنبیری و کۆنسێرت و ئێوارەی شیعر بەڕێوەدەچن، جگە لەمەش لەهەر رۆژێکی پێشانگاکەدا نۆ سیمینار ئەنجامدەدرێن.
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، پێشانگایەکی ساڵانەیە و دەزگای مەدا ساڵانە ئەنجامی دەدات.