پێیاندا تەقیوەتەوە
خانەقین؛ دوو منداڵی میوان بوونە قوربانیی پاشماوەی جەنگ
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە قەزای خانەقین، دوو منداڵ کە میوان بوون، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگەوە بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2026، لە گەڕەکی ئاوبارەی قەزای خانەقین، دوو منداڵ (کوڕێک و کچێک) کە تەمەنیان 9 و 11 ساڵە، لە کاتی یاریکردن لە کۆڵانێکدا مین پێیاندا تەقیوەتەوە
شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین رایگەیاند: “منداڵەکان لە کۆڵان یارییان کردووە و دەستکاریی مینەکەیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، گومان دەکرێت ئەو مینە بەهۆی باران و لافاوەکانی ئەمدواییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە راماڵرابێت و هاتبێتە ناو سنووری گەڕەکەکەوە.
دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی خانەقین و وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دڵنیایی دا کە “تەندروستی هەردوو منداڵەکە جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح