سبەی قەرەبووی ئۆتۆمبێلە

لە هاوکارییەکەی چەمچەماڵ چی مایەوە لە پڕۆژە خەرج دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو هەموو هاوکارییەکان بەسەر لێقەوماوان دابەش دەکرێت، لەبارەی ئۆتۆمبێلەکان، ئۆتۆمبێل بۆ کەس ناگۆڕدرێ و ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکان دەمێنێتەوە پڕۆژەی پێدەکرێ.

ئەوە قسەی عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵە بۆ نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندن.

ئەوە لە کاتێکدا، سبەی چوارشەممە 6.1.2025، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانییەوە دەستدەکرێت بە هاوکاریکردنی خاوەنی 694 ئۆتۆمبێلی زیانلێکەوتوو، وە بڕیارەکە بەو جۆرەیە کە ئۆتۆمبێل بۆ کەس ناگۆڕدرێ.

هیچ جۆرە خەرجییەک لەسەر سندوقی هاوکاری چەمچەماڵ نەکراوە ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ پڕۆژە خەرج دەکرێت، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ عەتا محەمەد، سەبارەت بەو پارەیەی دوای هاوکارییەکان دەمێنێتەوە دەڵێت، چەند پڕۆژەیەکی لێدەکرێت بۆ خەڵکی سنوورەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی حکومەت نەبێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا کارئاسانی بۆ لێخۆشبونەکەی کرێی ...

وەزارەتى خوێندنى باڵا کارئاسانی بۆ لێخۆشبونەکەی کرێی خوێندن بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەکات