نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
ساڵی تازەی پێوەنەهات
نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی لە دەستپێکی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد، ئەمڕۆش کەمێکی دیکەی لێبووەوە و هەر بەرمیلێک لەخوار 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بە 60 دۆلار و 51 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.40٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 57 دۆلار و 0.4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش 0.49٪ دابەزیوە.
نرخی نەوت زیانی ساڵانەی نزیکەی 20% تۆمار کرد لە ساڵی 2025، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕێی پێشهاتەکانی هاوسەنگی خواست و دابینکردنی جیهانی دەکەن لە ساڵی تازەدا.