بوو بە 38 ساڵ
هەڵەبجە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانەکەی دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
پارێزگاری هەڵەبجە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ ئەوەی لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانی شارەکەیان بکەنەوە.
ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی قائیمقام و ئەندامانی لیژنەی باڵا، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی پلان و بەرنامەی گشتی بۆ ساڵڕۆژی یادی 16.3 كراو جەخت لەسەر ئەنجامدانی یادێکی شایستە كرایەوە کە تێیدا رەهەندە نێودەوڵەتی و یاساییەکانی کارەساتەکە و مافە رەواکانی خەڵکی ناوچەکە تێیدا بخرێتە ڕوو و چەندین پێشنیاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە خرانەڕوو.