شەممان نۆرە دەگری و لە هەفتەکەدا ئیشت رایی دەکرێت

نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی کارا دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بۆ لەمەودوا ئەگەر ئیشی بەشی مۆڵەتت لە هاتوچۆی سلێمانی هەبوو، دەبێ پێشتر بە ئەلیکترۆنی نۆرە بگری، ئەگەرنا ئیشت ناڕوات.

‏‎بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەئامانجی کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی سەردەمییانە و ئاسان، لە هەنگاوێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانکردنی بەشی مۆڵەت دەکات بەشێوەی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی.

بڕیارەکە وایە کە کەسی سەردانیکەر رۆژانی شەممە سەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلیمانی دەکات و رۆژێک لەو هەفتەیەی دادێت، هەڵدەبژێرێت و خۆی تۆمار دەکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

هەنگاوەکان بەشێوەیەکی پراکتیکی و تیۆری دانراون لە ماڵپەڕەکەدا، وادانراوە ئەو کارە  ببێتەهۆی کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بەمەرجێک دڵنیابێتەوە لەو رۆژەی کە نۆرەی تیادا گرتووە و لەو رۆژەدا سەردان بکات، سیستەمەکە بە شێوەیەک بەرنامەڕێژی بۆکراوە کە تەنیا ئەو کەسەی نۆرەکە دەگرێت دەتوانێت سەردان بکات، لەبەرئەوەی لە سیستەمەکەدا تایبەتمەندی ناسینەوەی کەسی هەیە.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، سیستەمی نۆرەگرتن هەفتانە یەک جار لە رۆژی شەممان لە کاتژمێر 7ـی ئێوارە چالاک دەبێ و ئەو خزمەتگوزارییە لە سەرەتادا بەشێوەیەکی ئەزموونی کاری لەسەر دەکرێت و لە هەر گۆڕانکارییەک لە رێگەی ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ئاگادار دەکرێن.

‏‎چۆنیەتی نۆرەگرتن و هەنگاوەکان:

1. ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی دەکەیتەوە.

2. کلیک لە بەشی نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت دەکەیت.

3. بەشی یەکەم ناوی سیانی پێویستە بە رێنووسی کوردی بنووسرێت، ژمارەی تەلەفۆن، لەبەشی وێنەی کەسی وێنەیەکی رووبەڕووی کەسی سەردانیکەر دەگیرێت.

4. بەشی دووەم دیاریکردنی ئەو رۆژەی دەتهەوێت سەردان بکەیت.

5. داواکاری پێشکەش دەکەیت و دواتر فۆرمێکت پێدەدرێت و دەتوانیت وێنەی شاشەکە بگریت (سکرین شووت) یان دەتوانیت پرنتی بکەیت.

6. وێنەی کەسی و کیو ئاڕ کۆدی تایبەت بەداواکاری کەسەکە پێویستە لەسەر فۆرمەکە هەبێت، لەکاتی سەردانیکردن لە رێگەی ئامێری خوێنەرەوە داتا و زانیاری کەسەکە پشتڕاست دەکرێتەوە و دواتر هاوڵاتییەکە دەتوانێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

سبەینێ کەس نەچێت بۆ ئیشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی

سبەینێ کەس نەچێت بۆ ئیشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی

بۆ مامەڵەی لۆگۆ و مۆڵەتی شۆفێری تەکسی سەردانی هاتوچۆی ...

بۆ مامەڵەی لۆگۆ و مۆڵەتی شۆفێری تەکسی سەردانی هاتوچۆی سلێمانی مەکەن