نرخی نەوت دابەزی
لە 2025دا 20% زیانی كرد
ساڵی نوێیە و نرخی نەوت بەرەو دابەزینە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بازاڕەکانی نەوتی جیهانی لە ساڵی 2026 بە ئاڵوگۆڕی سنووردارەوە بە هۆی پشووی سەری ساڵەوە دەستیان پێکرد، نرخی نەوتی خاو بەهۆی چەند هۆكارێكەوە کەمێک هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینی، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕێی پێشهاتەکانی هاوسەنگی خواست و دابینکردنی جیهانی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026 بە 60 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 57 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
نرخی نەوت زیانی ساڵانەی نزیکەی 20% تۆمار کرد لە 2025، لەگەڵ زیادبوونی چاوەڕوانییەکان بۆ زیادبوونی دابینکردن لە ساڵێکدا کە بەهۆی شەڕ و زیادكردنی رسوماتی گومرگی و بەرزبوونەوەی بەرهەمی ئۆپێک+ و جگە لە سزاکانی سەپێنراو بەسەر رووسیا و ئێران و ڤەنزوێلادا.