سۆراغ؛ بانکی خوێن لە سلێمانی هیچ کێشەیەکی نییە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند میدیایەک بڵاوکرایەوە كه بانکی خوێنی سلێمانی بەهۆی نەمانی پێویستیەکانیان خوێن وەرگرتنیان راگرتوە، بەڵام به‌پێى سۆراغى 964، دەرکەوت كه ئه‌و بانكى خوێنه هیچ كێشه‌یه‌كی نیه.
کۆچەر ئیبراهیم بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانیش ئه‌و هه‌واڵه‌ى بیستبوو كه گوایه بانكه‌كه‌یان پێداویستییه‌كانى نه‌مابێت و كێشه‌ى وه‌رگرتنى خوێنی هه‌بێ، به‌ڵام له لێدوانێكدا بە 964ـی راگەیاند “ئەو هەواڵە دووره له‌راستییه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه 964 له‌و بانكه ده‌ستیكه‌وتووه، رێژەی سەردانکهران بۆ خوێن بەخشین لە رۆژێکەوە بۆ ڕۆژێک جیاوازە به‌ڵام لانیكه‌م رۆژانه 130 بوتڵ خوێن له‌و بانكه وەردهگیرێت.
کۆچەر باس لەوەش دەکات، رۆژانە ئه‌گه‌ر پێویستە بکات 60 بۆ 70 بوتڵ خوێن دەنێرنه نەخۆشخانەکان و ده‌شڵێت “هەموو جۆرە خوێنێکمان پێویسته بە تایبەت جۆری خوێنه‌كانی A+, O+”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن