فۆتۆ ستۆری

ئیدارەی سۆران ساردترین شەوی زستانی بەڕێکرد

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

ئیدارەی سۆران ساردترین شەوی زستانی بەڕێکرد و دنیاش یەک پارچە شەختەیە، بە هیج جۆرێک کەڵکی ئەوەی نییە تاوەکو سەری کۆڵانەکەشت بێیتە دەرەوە.

بەفرەکە لەسەر رێگا و ناو شارەکان ماوە هەرچی رێگا و شەقام و کۆڵان هەیە بووە بە سەهۆڵبەندان و ناتوانیت هاتوچۆ بەسەردا بکەیت، هەر لە سپیلکەوە تاکو حاجی ئۆمەران رێگاکەی مەترسیدارە، رێگای بالیسان و زینی وەرتێش هەر داخراون و هاتوچۆی نێوان سۆران و راپەڕین نیە، سۆران بۆ سیدەکان و رواندز و مێرگەسۆریش هەر بەم شێوەیەن.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، بە گشتی هەموو شوێنەکان بەستویەتی و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هیچ نەبێت تاکو کاتژمێر 11:00ـەی پێشنیوەڕۆ لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

دەشڵێت، جگە لەوەش کە بەدرەکە مەترسی دروست کردووە مەترسی هاتنەخواروەی بەردیش هەیە لە رێگاکانی دەرەوەی شار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی