نرخی زێڕ هەروا بەرزدەبێتەوە
مسقاڵی 21 هاتووەتە 882 هەزار دینار
زێڕ لە دوێنێوە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە دوێنێوە دەستی کردووەتەوە بە دابەزینێکی سەیر و بەجارێک زیاتر ە 200 دۆلار لە ئۆنسەیەک دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4364 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 143 هەزار و 600 دینار هەژمار کراوە.
نرخی ئەو ئۆنسەیە لەگەڵ پێرێدا نزیکەی 200 دۆلاری فەرقە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 925 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 882 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 755 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.