یاری ئاگرینیش مۆڵەتی دەوێت
بەرگری شارستانی هەولێر لە 12 شوێن دەبێت کە ئاهەنگی لێیە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لەگەل هاتن و نزیكبوونەوەی سەری ساڵ بەرگری شارستانی هەولێر كەوتووەتە خۆ و رێنمایی و تیمی تایبەتی ئامادەكردووە لە ئەگەری بوونی هەر حاڵەتێكی نائاسایی و لەرووی لۆجستی و مرۆییەوە بەتەواوی ئامادەیە.
ئەمرۆ دووشەممە 29.12.2025 وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر مقدەم شاخەوان سەعید بۆ 964وتی، بە تەواوی ئامادەكاریمان كردووە و بۆ شەوی سەری ساڵ و 12 تیمی گەرۆكمان ئامادەكردووە لەهەموو ئەو شوێنانەی ئاهەنگی سەری ساڵی لێ دەكرێت دەبێت هۆڵەكان مۆڵەتیان هەبێت و تەنانەت یاری ئاگرینی گەورەش مۆڵەتی دەوێت لەنزیك نەخۆشخانە و بەنزینخانە قەدەغەیە .”
وتیشی، رێنمایی هەیە بۆ دانیشتووانی شوقەو یەكە نیشتەجێبوونەكان پەنجەرەی ژوورەكانیان دابخەن هەموو ئەو هاوڵاتیانەی دەچنە ناو بەفر بەهیچ شێوەیەك نەچنە شوێنیك كە شەبەكەی مۆبایل نەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی