"لەمڕۆوە ئاو دابەش ناکرێت"

شێلوبوونی رووباری قەندیل ئاوی خواردنەوەی لە شەقڵاوە و پیرمام راگرت

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاستی زێی گەورە پڕۆژەی ئاوی قەندیل شێلوو و لێڵ بووە لە دابەشکردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان وەستاوە، لەمڕۆوە ئاو بۆ هەردوو قەزای شەقڵاوە و پیرمام دابەش ناکرێت.

بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە فەرمانگەی ئاوی پیرمام بلاویکردووەتەوە، داوا لە هاوڵاتیان کراوە دەست بە ئاوەوە بگرن.

964 پەیوەندی بە ئاوی پیرمامەوە کرد، یەکێک لە پاسەوانەکانئ خەزانی ئاو ئاماژەی بەوەکرد لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو وەستاوە و ناشزانن کەی ئاسایی دەبێتەوە.

وتیشی “تاوەکو ئاوی رووبار روون نەبێتەوە پڕۆژەی قەندیل ناتوانێت ئاو بۆ هەردوو قەزای پیرمام و شەقڵاوە بنیرێت”.

پڕۆژە ستراتیژییەکەی ئاوی ئاکرێ ساڵێکی دیکەشی پێ دەچێ

پڕۆژە ستراتیژییەکەی ئاوی ئاکرێ ساڵێکی دیکەشی پێ دەچێ

دوو پڕۆژەی ئاودێری لە بناری قەندیل  و دۆڵی پڵنگان جێبە...

دوو پڕۆژەی ئاودێری لە بناری قەندیل  و دۆڵی پڵنگان جێبەجێ دەکرێن