"20 پشیلەم هەیە لە ماڵەوە"

لەپێناو پیشەکەی وازی لە شاجوانی هێناوە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

دکتۆرە رەیان چیتر شاجوانی سلێمانی نییە و بووەتە فریادڕەسی ئاژەڵەکان و دەڵێت، پیشەکەم بەلاوە گرنگە و نامەوێ بازرگانی بە ئاژەڵە ماڵییەکانەوە بکرێت.

د. رەیان عەلی ساڵانێکە لەناو سۆشیال میدیا لەرێگای پیشەکەیەوە هاوکاری ئاژەڵان دەکات، ئێستا بووەتە خاوەنی عیادەی ڤێرتێرنەری تایبەت بە خۆی و بۆ 964 دەڵێت، جیاوازی شوێنەکەی من ئەوەیە بۆردێکم داناوە بەناونیشانی، ئاژەڵێک لە خۆت بگرە و ئامانجمە بازرگانی بە ئاژەڵە ماڵیەکانەوە نەمێنێ، چونکە ئاژەڵێکی زۆر هەیە بێ لانەیە و ئەوانەی دەیانەوێ بیبەخشن لەم بۆردە دەتوانن وێنەکەی هەڵبواسن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی دەیانەوێ بەخێوی بکەن.

د.رەیان جگە لەوەی شوێنێکی بۆ ئاژەڵان کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش لە ماڵەکەی خۆیدا 20 پشیلەی هەیە، کە بۆ زینە نییە و کەمئەندامن و بەخێویان دەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەک...

ئاژەڵدۆستێک بووە فریادڕەسی سەگە بێلانەکان؛ لە لافاوەکەی چەمچەماڵ