رێگاى به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك به داهاتى قه‌پانه‌كان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
زەید کۆچەر – بەردەڕەش
بڕیاره له داهاتوودا رێگاى سه‌ره‌كى به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك، له‌سه‌ر داهاتى قه‌پانه‌كانى ئه‌و سنووره نۆژه‌نبكرێته‌وه و رێگاوبانیى ئاكرێش ده‌ڵێت، دوای تەواوکردنی رێکارەکان لە وەزارەتی رێگاوبان، دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت .
964، ده‌زانێت، رێگای بەردەڕەش – کەلەک، وه‌ك رێگایه‌کی ستراتیژی و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ولاتی تورکیا به‌كارده‌هێنرێت، 40 گوندی به‌سەرەوه‌یه، درێژییەکەی 30 كیلۆمه‌تره، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوو ئاراستەیە و یەک سایدە زۆرجران رووداوی هاتووچۆى تێیدا روویداوه .
ئەندازیار محسن ئەحمەد، بەرێوه‌بەری رێگاوبانی ئاکرێ، به 964ـى راگه‌یاند، له‌و شه‌ش پڕۆژه‌یه‌ی كه پێشتر پێشکه‌شی بەرێوه‌بەرایەتی گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دهۆكیان كردبوو، رێگای بەردەرەش – کەڵەک یه‌كێك بووه له‌وان و رەزامەندیشی لەسەر دراوه بۆ نۆژەنکردنەوە.
وتیشی “ئەم رێگایە لەسەر بودجەی 30% قەپانەکان نۆژەندەکرێتەوە”.
روونیشیكرده‌وه، ئێستاش دوای تەواوکردنی رێکارەکانی پێویست لە بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی وەزارەتی رێگاوبان لە هەرێم ، دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت .
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، كه له رێگاوبانى ئاكرێ ده‌ستیكه‌وتووه، ساڵانه لە قەزای ئاکرێ و بەردەرەش، ئەو بڕە پارەیه‌ی کە لە خاڵەکانی قەپان هەیە کۆدەکرێتەوە و ره‌وانەی بەڕێوه‌بەرایەتی رێگاوبانی دهۆک دەکرێت، تائێستاش لەسەر ئه‌و بودجەیه، رێگای رۆڤیا – ئاکرێ و رێگای ئاکرێ – قەندیل، نۆژەنکراونه‌ته‌وە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن