سەردانی فڕۆکەخانەى سلێمانیان کرد
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشنای بواری ئەکادیمى و زانستی فڕۆکەوانی دەکرێن
964+
فەرهاد حەسەن
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، بە بەردەوامی هاوکارى پێشکەشى خوێندکاران دەکەن لە بوارى ئەکادیمى و زانستی فڕۆکەوانی و بەشەکانی فڕۆکەخانەشیان پێدەناسێندرێت.
لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کە پێشکەشى بوارى ئەکادیمى و زانستى دەکات و بەپێى بەرنامەیەکى تایبەتى بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی، بۆ پێگەیاندن و پێشکەشکردنى زانیارى و زانستى فڕۆکەوانى و فڕۆکەخانە، بەبەردەوامی پێشوازی لە گەشتی زانستی خوێنکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکان دەکات کە سەردانی فڕۆکەخانە دەکەن .
بۆ ئەمجارە، خوێندکارانی قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و چوارەمی بەشی گەشتوگوزار لە کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی سەردانیان کردوون لەلایەن فەرمانبەرێکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانە، بەشەکانی فڕۆکەخانە و شێوازی گەشتکردنیان بۆ باسکرا.
دواتریش، لێپرسراوی پەیمانگای فڕۆکەخانە وانەیەکی تایبەتی لەسەر زانست و زانیاری فڕۆکەوانی پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد.