هەواڵەکان

زێڕ سینگڵەکان زیاتر بێ ئومێد دەکات و فەرمانبەرانیش چاوەڕێی موچەی مانگی 10 دەکەن

+964
ژووری هەوڵ

وا دیارە سنگڵەکان دەبێت هەر دەستی خۆیان بکەنە سەرین، چونکە زێڕ بەنیازی دابەزین نییە. ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ئۆنسەیەک زێڕ 4,400 دۆلاری تێپەڕاند و مسقاڵێک عەیار 21 گەیشتە نزیکەی 900 هەزار دینار.

هەموو رۆژێک وەزارەتى دارایى راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە، رۆژێک دەلێ لیستى موچەمان نارد، رۆژێکى تر دەڵێ، سبەینێ 120 ملیارەکە دەنێرین، ئەمڕۆش وتى،”120 ملیارەکەمان نارد”، بەڵام ئەوەى باسى نەکرا هاتنى موچە بوو.

یاخوا قەزا و بەڵا روو لە کەس نەکات، ئەوەتا لەو گۆڕە، دوو ملیۆن دۆلار بوو بە قەرەبڕووت، ئەمە چیرۆکى سووتانى ئەو کارگەیەیە کە شەوى رابردوو لە هەولێر سووتا.

ئەو دیوارانەی ڕۆژانێک باوەشیان بۆ وەزیرى ئێستاى پەروەردە کرد بووەوە ژورێکى گەرمیان بۆ رەخساندبوو، ئێستا لەبەردەم دڵۆپە بارانێکدا خۆیان پێ راناگیرێت.