"زیانی بۆ گیاندارانی دیکە هەبوو"

لە گوندێکی بەردەڕەش “سەگێکی ئاوی” گواسترایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ دەڵێت لە گوندێکی بەردەڕەش هاوڵاتیان داوایان کردبوو ئاژەڵێکی سەگی ئاوی لە سنوورەکەیان هەیە بیگوازنەوە شوێنێکی دیکە، چونکە دەڵێن زیان بە گیاندارەکانیان دەگەیەنێت.

تیمێک لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای بەردەڕەش راسپێردران ئەو ئاژەڵ بگوازنەوە شوێنێکی دیکە، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەش کە بڵاوکراوەتەوە، سەگەکە لەناو قەفەزێکی ئاسنین دایە لەلایەن تیمەکەوە ئازاد دەکرێت.

ئەو هاوڵاتیانەی داواکاریان هەبوو هی گوندی کەونەباکن و بە پۆلیسیان وتبو ئەو سەگە زیان بە گیاندارەکانیان دەگەیەنێت و ئەوانیش داواکارییەکەیان بۆ جێبەجی کردن.

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەر...

شاهینە راوکراوەکە رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان کرایەوە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر 3 کەسیان بە تۆمەتی راوەم...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر 3 کەسیان بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکرد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە