ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت

هەولێر دەڵێت؛ پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی سەری ساڵ

964+

فەرهاد حەسەن

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییە کارگێڕی و ئەمنییەکان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە جەژنەکانی سەری ساڵدا تەواو کراون، ده‌شڵێت، به‌هۆی ئاسانكاریه‌كانه‌وه‌ پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە گەشتیاران روو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەماهەنگییەکی ئاستبەرز لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکاندا هەیە بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و ئاسایشی بازگەکان دانراوە، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت تا بتوانن بە بێ گرفت بگەنە ناو شارەکە.

بانگەوازێکیشی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی عێراق لە ناوەڕاست و باشور کردووە، هەولێر وەک شوێنی حەوانەوە و بەسەربردنی پشوەکانیان هەڵبژێرن و دڵنیایی دا کە تەواوی دامەزراوەکان لە خزمەت گەشتیاراندایە بۆ ئەوەی پشویەکی ئارام بەسەر بەرن.

ئەمڕۆ لە هەریر نەهات بووە بۆ گەشتیارانی عەرەب

ئەمڕۆ لە هەریر نەهات بووە بۆ گەشتیارانی عەرەب

کارمەند رواندزی گۆرانی بۆ گەشتیارانی فڕۆکەیەک دەڵێت

کارمەند رواندزی گۆرانی بۆ گەشتیارانی فڕۆکەیەک دەڵێت