ئەمساڵ زیاتر لە 70 هەزار دۆسیەى یەکلایى کردووەتەوە

100 ساڵە عێراق دادگاى پێداچوونەوەى هەیە

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی دادگای پێداچوونەوەی عێراق (تەمیز)، دادوەر شەهاب ئەحمەد یاسین، مێژووی دامەزراندن و پێگەی ئەم دامەزراوەیە دەخاتەڕوو، کە وەک بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری و مەرجەعی سەرەکی هەموو دادگاکانی عێراق دەناسرێت.

دادوەر شەهاب ئەحمەد ئەندانى دادگاکە ئاماژەی بەوە کرد، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی عوسمانییەکان، عێراق رووبەڕووی بۆشاییەکی یاسایی بووەوە، هەرچەندە فەرماندەی سوپای بەریتانیا لە ساڵی 1917 بەیاننامەیەکی بۆ پێکهێنانی دادگاکان دەرکرد، بەڵام دامەزراندنی دادگای پێداچوونەوەی بەستەوە بە بڕیاری “مەندوبی سامی” بەریتانیا، کە ئەو کات هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنرا.

“وەرچەرخانی مێژوویی دادگاکە لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی یەکەمدا بوو، کاتێک درکی بەوە کرد کە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری پێویستە دادگایەکی باڵای پێداچوونەوە هەبێت، لەسەر ئەم بنەمایە و لە 24ی کانوونی یەکەمی 1925دا، “ئیرادەی مەلەکی” بۆ دامەزراندنی دادگاکە دەرچوو و لەو کاتەوە بووەتە سەرووی هەرەمی دادوەری لە وڵاتدا”. دادوەر شەهاب واى وت.

سەبارەت بە کارەکانی ئێستای دادگاکە، ئەو دادوەرە ئاشکرای کرد کە تەنیا لەم ساڵدا و تا کۆتایی مانگی رابردوو، دادگای پێداچوونەوە وردبینی لە زیاتر لە 70 هەزار دۆسیەدا کردووە.

جەختیشی کردەوە کە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان لە مانگێک زیاتر ناخایەنێت، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی سیستەمی “حوکمڕانی ئەلیکترۆنی” کە یارمەتیدەر بووە لە خێراکردنی کارەکانی دادوەران.

ئاماژە بەوەشدەکات کە گەورەیى ئەم دامەزراوەیە لە پێکهاتەکەشیدا رەنگی داوەتەوە، کە لە سەرۆکێک و لانی کەم 5 جێگر و 30 دادوەر پێکدێت، و وەک مەرجەعێکی یاسایی باڵا چاودێری جێبەجێکردنی دادپەروەری دەکەن.

لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە تەنیشت شەقامەکانى کەلار پار...

لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل لە تەنیشت شەقامەکانى کەلار پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت