دیمەنێکی ئەرشیفی بەرهەم ساڵح لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان
هەڵیانبژارد
بەرهەم ساڵح لە ئەرکە نوێیەکەی دەستبەکاردەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
له كۆبونهوهی ئهنجومهنی نهتهوه یهكگرتوهكان، بهرههم ساڵح سهرۆك كۆماری پێشووی عێراق کە تاکە کاندیدی پێشنیارکراو بوو، به كۆميسیاری باڵای نهتهوهیهكگرتوهكان بۆ كاروباری پهنابهران ههڵبژێردرا.
ئەو ماوەی پێنج ساڵ، بۆ راپەڕاندنی ئەو ئەرکە راسپێردرا.
پێشتر، بە بڕیاری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی “کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران” دەستنیشان کرا.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوسراوێکدا کە بۆ سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردن (ExCom)ی بەرنامەی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)ـی ناردبوو، ئاماژە بەوە دەکات، کە بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی “کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران” دەستنیشان کراوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە بەرهەم ساڵح بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو بەرپرسیارێتییە وەردەگرێت؛ لە 1.1.2026ـەوە بە فەرمی دەستبەکار دەبێت و ئەرکەکەی تا 31.12.2030 دەخایەنێت.
ئەم پۆستە دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردەمێک ئەنتۆنیۆ گۆتێریسی سکرتێری ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە
وەرگرتنی ئەم پۆستە رووداوێکی مێژووییە، چونکە دوای تێپەڕبوونی 75 ساڵ، جارێکی دیکە ئەم بەرپرسیارێتییە جیهانییە دەدرێتەوە بە کەسایەتییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش دوای ئەوەی ناوی بەرهەم ساڵح لەنێو لیستێکی کەمتر لە 10 کەسیدا و بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاوایی یەکلایی کرایەوە.