یادگارییەکانیان بەخشى
منداڵانى چۆمان؛ چەمچەماڵیان لەبیر نەکرد
964+
ئاکام غەفور- سۆران
120 منداڵى چۆمان هەرچەندە تەمەنیان بچوکە و فێرخوازى باخچەى ساوایانن، بەڵام خاوەن دڵێکى گەورە و سەخین، ئەوان ئەمڕۆ بەشداریان لە کەمپەینى کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ چەمچەماڵ کرد و یادگارییەکانى خۆیان لەخشین بە منداڵانى چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە.
لە چۆمان کەمپەینێک هەیە بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانى چەمچەماڵ، بەڵام ئەمڕۆ 120 منداڵى باخچەى ساوایانى چۆمان بەرەو کەمپینەکە رۆشتن و هاوکارى خۆیان گەیاند.
منداڵەکان بە دانانى پارە و بوکەشوشە و یادگارییەکانیان، هاوکارییەکانیان پێشکەش بە منداڵانى چەمچەماڵ کرد.
ئاری ئێنەیى، سەرپەرشتیارانى کەمپەینەکە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى، باسى لەوەشکرد کە منداڵانى باڵەکایەتى دڵسۆز و بەخشەرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح