لە گەلی عەلی بەگ
دوو ئۆتۆمبێل لێکیاندا و حەوت کەس بریندارن
964+
ژێوار خدر
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە نزیک شەلالەی گەلی عەلی بەگ، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە حەوت سەرنشین بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری (پیکاب نیسان) و (نیسان سێنترا) بوون و رووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە، بەهۆی توندیی پێکدادانەکەوە حەوت کەس بریندار بوون و دەستبەجێ تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ بەهاناوەچوونیان.
هاتوچۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران و داوا دەکات پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆ شەقامەکە دیاری کراوە، بەتایبەت لە رێگە پێچاوپێچ و گەشتیارییەکاندا، بۆ ئەوەی سەلامەتیی هەموو لایەک پارێزراو بێت.