لە گەرمیان
لافاو زیانی بە 150 ماڵ گەیاندووە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەو شەپۆلە بەھێزەی بارانبارین لە دوو رۆژی رابردوو گەرمیانی گرتەوە بێ زیان نەبوو، 150 ماڵ و دوکان ئاو رۆشتبووە ماڵەکانیان و زیانی بە کارەباش گەیاندووە.
جەلال شێخ نوری، سەرپەرەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “لیژنەکانیان راسپاردووە بۆئەوەی خەمڵاندن بۆ زیانی لافاوەکەی گەرمیان بکەن و دواتر بە راپۆرتێک بەرزی دەکەنەوە بۆ حکومەت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بەربەستەی دوێنێ لەکاتی لافاوەکە ھەرەسی ھێنا، توندوتۆڵ کراوەتەوە و ئێستاش تیمەکان سەرقاڵن بۆئەوەی بەتەواوی گرفتی نەمێنێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی