کاریگەری لافاو - وێنە: 964
ئەی ناوچەکان دیکە؟
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌ره‌داغ: رێگه‌ی به‌شێك له گونده‌كان گیراوه
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆکانی قەزای قەرەداغ، سیتەک و هەڵەبجە دواین زانیاری لەبارەی رەوشی هاتوچۆی ناوچەکانیان دەدەن، جگە لەوەی بەشێک لە گوندەکان گیراوە، پاشماوەی لافاو لە هەندێک لە شەقامەکانی هەڵەبجە ماون.
بە قسەی موقه‌ده‌م چۆمان نه‌جاح، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌ره‌داغ بێت کە بەپێگەی رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، رێگای به‌شێك له گونده‌كانی قه‌زای قه‌ره‌داغ به‌هۆی زۆری بارانبارین به‌ته‌واوی گیراوه و تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگهوبانهكانن.
وە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش شاخاوییه له‌هه‌ندێك شوێن پاشماوه‌ی لافاوه‌كه هاتۆته سه‌ر رێگه‌وبانه‌كان و داوای لە شۆفێران کردووە کە پێویسته ئاگاداربن.
لەبارەی سیتەک، موقه‌ده‌م هه‌رێم نه‌جات، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی سیته‌ك وتوویەتی، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه پاشماوه‌ی ئاوی لافاو هاتووه‌ته سه‌رشه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی پاككراوه‌ته‌وه و هاتوچۆ له‌سیته‌ك و شارباژێڕ ئاساییه.
لەلایەکی دیکەوە عه‌قیدی یاسایی ئه‌حمه‌د حه‌مه ئه‌مین، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاندووە، ره‌وشی هاتوچۆ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاساییه و ته‌نیا له هه‌ندێك شوێن پاشماوه‌ی ئاوی باراناو له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان هه‌یه.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه باسی لەوەکردووە، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن به‌وریایی مامه‌ڵه بكه‌ن و خێرایی كه‌م بكه‌نه‌وه.