چەند ماڵ زیانی بەرکەوتووە؟

ژمارەی بریندارانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بوو بە 12 کەس

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامی چەمچەماڵ لە بنکەی هاتوچۆی قەزاکەیەوە دواین زانیاری لەسەری کاریگەری لافاوەکەی ئەمڕۆی خستەڕوو و رایگەیاند، 12 کەس لە دەرئەنجامی لافاوەکە برینداربوون، ئەوە جگە لەو دوو کەسەی لەسەرەتای دروستبوونی لافاوەکە گیانیان لەدەستدا.

قایمقام لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کە کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەی برد و نوێنەری کەناڵەکانی میدیا ئامادەی بوون باسی لەوەکرد، بەرێژەیی بوترێ زیاتر لە 500 ماڵ لە سنووری قەزاکە زیانیان بەرکەوتووە.

رەمەک رەمەزان، لەبارەی ئەو داواکارییانەی بۆ ئێستا هەیانبێ وتی، پێویستیان بە تیمی زیاتر نییە ئێستا، بەڵکو ئەوەی دەیانەوێ ئامێرە تا گەڕەک و کۆڵانەکانی پێ پاک بکەنەوە، ئەوەشی روونکردەوە، بەهۆی ئەوە دۆخەی دروست بووە سبەینێیان کردووە بە پشووی فەڕمی.

پێشتر، قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەناوی ئیداراتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بە هاوڵاتیان گەیشت.

یەکێک لە وانەی لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا خاوەن پێداو...

یەکێک لە وانەی لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا خاوەن پێداویستی تایبەتە