بارانی بەخوڕە و ئەگەری حاڵەتی لەناکاو هەیە
لە سبەینێوە سەرجەم بەرگریی شارستانییەکانی هەرێم دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی هەرێم تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان خستە حاڵەتی ئامادەبەشییەوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و ئاگاداری هاوڵاتیانیشی کردووەتەوە ئەگەر پێمیستیان بە تیمەکانیان بوو پەیوەندی بە ژمارە 115 ەوە بکەن.
ئەم بڕیارەی بەرگری شارستانی بەپێی خوێندنەوەی ئەو پێشبینیانەیە کە بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان کراون کە لە سبەینێوە بەرانە بەخوڕەکە دەستپێدەکات.
سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە بەیانییەوە رۆژی یەکشەممەەوە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا بن تاوەکو کۆتایی هەفتە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی کەشناسی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت رێژەی باران بارین لەناو سەنتەری شارەکان لە 10 مليمەترەوە تاوەکو 50 مليمەتر و لە ناوچە شاخاوییەکانیش تاوەکو 70 مليمەتر باران دەبارێت.