لە کاتی ئەرکدا

لە هەولێر دوو کارمەندی “سکویریتی” گیانیان لە دەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا

دوو کارمەندی ئاسایشی پڕۆژەی نیشتەجێ بوون “سکویریتی” شەوی رابردوو لە هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆیانی پێدا کێشاوە و بەهۆیەوە هەردوو کارمەندەکە گیانیان لەدەست داوە.

رووداوەکە لە پڕۆژەی بولیڤارد روویداو لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر، ئەوە کۆمپانیایەی کاری لێ دەکەن، ناوی مەنتیجەر سکویرتییە و لە راگەیەندراوێکدا رووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێ، بەداخ و کەسەرەوە رایدەگەیەنن شەوی 4.12.2025، دوو کارمەندمان بە ناوەکانی، “ئەحمەد محەمەد شەريف برادۆستی و محەمەد سەردار محسن)” بە هۆی ئۆتۆمبیلێکی خێرا و دوور لە رێنماییەکانی هاتوچۆ لە خاڵی پاسەوانی و لە کاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانیان لە دەستداوە.

وەک باسکراوە، هەردوو کارمەندەکە ماوەیەکی زۆرە لە ناو کۆمپانیاکە کار دەکەن، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەو رووداوە ناخۆشە ئەوانیان خەمبارکردووە، هەر بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی و هاودەردییان پێشکەش بە هەر دوو بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە.

دقی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە؛

بەداخەوە دوێنێ شەو لە شاری هەولێر ئەم دوو سکوریتیە ئۆتۆمبێلێک خۆی لێداوە گیانیان لەدەست داوە بەداخ و کەسەرەوە رایدەگەیەنین شەوی رابردوو 4/12/2025 دوو کارمەندمان بە ناوەکانی (احمد محمد شريف برادۆستی و محمد سەردار محسن) بە هۆی ترۆمبیلێکی خێرا و دوور لە رێنماییەکانی هاتووچۆ لە خاڵی پاسەوانی و لە کاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای حق تعالی کرد ،

هەردوو کارمەند ماوەیەکی زۆرە لە ناو کۆمپانیاکەمان ماندوو نەناسانە و خەمخۆرانە خزمەت دەکەن و بەو رووداوە ناخۆشە ئێمەیان خەمبارکرد . هەر بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی و هاودەردیمان پێشکەش بە هەر دوو بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و خۆمان بەشداری خەم و ئازارەکانیان دەزانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەڵێندراو شاد بکاتەوە و سەبر و ئارامیش ببەخشێ بە کەسووکاریان.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی