فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاوەدانتر دەبێتەوە گۆڕێکی دەگمەنیش دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

وردە وردە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەرووی خێری لێ دەکرێتەوە، تاریک و روونی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی کۆمپانیای (Ajet) گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند.

ئەمڕۆ لە برادۆست شتێکی سەیر روویدا، جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەیدا کەوت بەسە چاڵێکی گەورەدا کە پڕ بووە لە ئێسک و پروسک و هەتا سەروو 10 کەسی ژماردووە، زوو ئەم حاڵەی بە دەزگا پەیوەندیدارەکان وتووە و ئەوانیش کە لێیان کۆڵیەوەتەوە بۆیان دەرکەوتووە ئەوە گۆڕێکی بە کۆمەڵ و شوێنەوارێکی دەگمەنە.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە شوێنی جیاجیا چالاکی جیاواز بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوون

هەر هەنار مابوو زیرەکی دەستکرد پێی بگات، ئەوە ئەویشی حەلکرد، ئێستا یەک وێنەی هەناری ساڵەخانی پیشانی ئەی ئای بدە یەکسەر پێت دەڵێ هەنارەکە باشە یا نا.