فەرمانبەرەکان دوو موچە وەردەگرن

موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت

شۆڕش قادری

سبەی و دووسبەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە، “رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، موچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دوو رۆژەدا موچەی مانگی ئەیلول و موچەی مانگی ئازاری ساڵی ( 2025 )ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.