تیمەكانی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان، سەرقاڵی دانانەوەی ئەنگڵاینەكانی تاوەرەکانن
كارەبای سلێمانی:
نزیكەی 500 پارچە ئەنگڵاینی تاوەرەکانی کارەبا دزراون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ هێڵەكانی 132 و 33 كەی ڤی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی لە لایەن هۆبەی هێڵەكانەوە بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكان، هێڵی 133 كەی ڤی بازیان و رانیە، لە نێوان ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی ئاشتی، ئەنگلاینێكی زۆر لە تاوەرەكان لێكراوەتەوە و دزراوە، كە لە نێوان 450 تا 500 پارچە دەبن.
كارەبای سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئەو زانیارییانەی بڵاوكردەوە و دەشڵێن، لایەنی پەیوەندیدارییش لە لێکردنەوە و بردنی ئەو پارچانە ئاگاداركراونەتەوە .
ئاماژە بەوەش دەكەن، ماوەی چەند رۆژێکە تیمەكانی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان، سەرقاڵی دانانەوەی ئەنگڵاینەكانی تاوەرەکانن، تا مەترسی لەسەر هێڵەکان دروست نەبێت لە وەرزی زستاندا.