كەشوهەوای كوردستان و عێراق

پێشبینیی دەكرێت سبەی باران ببارێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند و پێشبینی بارانێکی کەم و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.

دەستەكە ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025 بڵاویكردەوە، سبەی یەکشەممە، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم لە ناوچەکانی باکوور (هەرێمی كوردستان)، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک بەرز دەبنەوە.

“بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: سلێمانی 19 پلە، دهۆک و نەینەوا 21 پلە، هەولێر، ئەنبار و کەرکوک 22 پلە، سەڵاحەدین 23 پلە، بەغدا و دیالە 24 پلە، کەربەلا 25 پلە، بابل، واست، دیوانییە و نەجەف 26 پلە، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە 27 پلە”، ئەمە بەپێی كەشناسیی عێراق.

هەروەها هاتووە، “رۆژی دووشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووک و پەرشوبڵاو لە ناوچەكانی باکوور و بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەی ناوەڕاست، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور هاوشێوە دەبێت و لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، هەروەها سێشەممە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی کەم لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق دادەبەزن”.

باران مزگێنی بوو بۆ جوتیاران و رسقە بۆ شۆفێر تراکتۆرەک...

باران مزگێنی بوو بۆ جوتیاران و رسقە بۆ شۆفێر تراکتۆرەکان