“کارەبای مۆلیدە بە مەرجە”

مۆلیدەکانی سلێمانی: پڕۆژەی رووناکی وتی گرێبەستان هەڵوەشاوەتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، بۆ هەڵکردنی کارەبا مەرجیان هەیە، چونکە پێیان وایە، وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی رووناکی هەمان قسە لەسەر چارەنووسی ئەوان ناکەن، چونکە لە رابردوو پێیان وتراوە، گرێبەستییان هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ی وت، هەر پڕۆژەی رووناکی گەشتە سلێمانی، پێیان وتین، گرێبەستتان کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزیر وتوویەتی دەبێت بمێننەوە.

هەر ئەمڕۆ، 964 لەگەڵ ئارام رەحیم جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی قسەی كرد و ئەویش وتی، ناكرێ بۆ دوو رۆژ مۆلیدە هەڵبكەین و دواتر هیچ نەبێت و بڵێن كارەبا كێشەی نییە، بۆیە ئەمە پێویستی بە گفتوگۆ و رێككەوتنە لەگەڵ وەزارەتی كارەبای كوردستان.

ئەو وتیشی، لە وەزارەتی كارەباوە هیچ پەیوەندییەكمان پێنەكراوە و ئێمەش پەیوەندیمان پێوەنەكردوون، ئێمە چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی كارەباین، ئارام رەحیم دەڵێت، بەدیلی كارەبای رەئیسی هەر مۆلیدەیە، لەگەڵ كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی شارەكانی دیكەش پەیوەندییان هەیە و بەرنامەیان هەیە بۆ كاركردن و دابینكردنی كارەبا، بەڵام هێشتا هیچ شتێكی فەرمی لەئارادانییە و چاوەڕێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی: دەرگای حیوارمان دانەخستوو...

مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی: دەرگای حیوارمان دانەخستووە

تا مانگی 10ـی ئەمساڵ لە دهۆک کارکردنی موەلیدەکان کۆتایی...

تا مانگی 10ـی ئەمساڵ لە دهۆک کارکردنی موەلیدەکان کۆتایی دێت