کتێب بکڕە و بەڕوو بە چاوە بخۆ
ئیتر دارای کتێب بە شەویش دەرگای کتێبخانەکەی کراوەتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە شەقامی مەولەوی، دارا محێدین هەیە کە کتێبخانە و گەنجینەیەکی پڕ لە زانستی هەیە بە ناوی وشە، ئیتر ئەو بڕیاری داوە، شەوانیش دەرگای کتێبخانەکەی بکاتەوە، کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە لە ناوبازاڕ و سەنتەری سلێمانی ئەوە بکرێ.
داواشدەکات، خوێندکاران ئەگەر رۆژ مەجالیان نەبوو بە شەو بچن کتێب بە خواست بەرن و دوای بۆ بەرنەوە، وە کارتی نیشتمانی بەرن لەگەڵ خۆیان.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی سەردانی کرد، دەرکەوت لەگەڵ چادا، بەڕووی داناوە و بە دارەکەشی چا لێدەنێت، وە بە 964ی وت، کەشێکی جیاوازی دروست کردووە و سحری چاکەشی ئەوەی بە ئاوی سارد چا لێدەنێ، نەک ئاوی گەرمکراو.
لەگەڵ چاکەدا، کۆمەڵێک کتێبی جیاکردووەتەوە کە باس و خواسن لە بارەی هونەرمەندە گەورەکانی کورد، لەوانە حەسەن زیرەک و ماملێ.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا