هەواڵەكان

عەرەبی هاوردە هێشتا لە ناوچە كوردستانییەكان مەترسیین و گەنجێكی برادۆستیش لە سوپای روسیایە

ژووری هەواڵ

گەنجێکى دەڤەرى برادۆست بەناوى مەتین خدر، بۆ بەشدارى لە شەڕى دژ بە ئۆکرانیا لە بەرەى جەنگە و سێ مانگە بێ سۆراغە، کەسوکەشى دەستیان لەسەر دڵیانە و سێ مانگە هیچ هەواڵێکیان لێى نییە.

بە بڕیارێک، وەزارەتى گواستنەوە پەخشی نایاسایی کەناڵەکانی BEIN SPORTS، راگرت کە لە رێگەی ئینتەرنێت و بە شێوازی IPTV لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەوە بێ مۆڵەت پەخش دەکرێن.

ئەگەر لەمەودوا چوون بۆ مەلەوانگەیەک و ویستان ئیشتراکى مانگانە بکەن، نەکەن لە تاقیگەى مەلەوانگەکە پشکنین بکەن، چونکە چەندقاتى دەرەوە پارەى پشکنینەکەت لێوەردەگرن.

رۆژ نییە کوردانى ناوچە کێشەلەسەرەکان رووبەڕووى مەترسى عەرەبى هاوردە نەبنەوە، ئەمڕۆش دۆخێکی نائاسایی و پڕ لە گرژی لە گوندی عەلەغێرى سەر بە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکوک روویدا و ژمارەیەک عەرەبى هاوردە بە پاڵپشتى حەشدى شەعبى هەڵیانکوتایە سەر گوندەکە و دەستیانکرد بە رووخاندنى خانووى دانیشتوانە کوردەکان.