هەواڵەکان
گردبوونەوەکەى دانەمەزراوان تایە سووتاندنى تێکەوت و دوو زاوای ئەفریقاییش گەیشتنە هەولێر
+964
ژووری هەواڵ
گردبوونەوەى ئەمجارەى دەرچوانى دانەمەزراوى هەڵەبجە تایە سووتاندنى تێکەوت و دوکەڵى تایەسووتاوەکان هێندەى دەنگى ناڕەزایەتییان دژى دامەزراندنى 52 کەس بەرز بووەوە.
دەرچووانی دانەمەزراو دژی فەرمانی دەستبەکاربوونی 52 کەس گردبوونەوە
ئێوارەیەکى درەنگى سێ ساڵى رێک لەمەوبەر، ساتێکى ناخۆش و خەمناک بوو بۆ سلێمانى و کوردستان، ئەوەش دواى ئەوەى تەقینەوەیەک لە ماڵى حاجى مەزهەر لە گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى روویدا و بووە هۆى گیانلەدەستدانى 15 کەس و برینداربوونى 8 کەس.
سێ ساڵ بەسەر رووداوەکەى ماڵى حاجى مەزهەردا تێدەپەڕێت
لە ئەفریقاى باشوورەوە دوو زاوا زێڕینە بوون بە زاواى باخچەى ئاژەڵانى هەولێر و شەوى رابردوو هەردوو زاواکە بە فڕۆکە گەیشتنە هەولێر.
باخچەی ئاژەڵان زاوایان بۆ هات
ساڵانێکە کێشەى سەرەمەنهۆڵى شەقامەکان بەردەوامن، کەسانێک هەن مەنهۆڵەکان بەبێ سەر دەهێڵنەوە و لەکاتى بارانبارینیش ئەوە دەبێتە هۆى دروستبوونى ئاستەنگى و پەنگخواردنەوە ئاو.