داعش دوانی لێکوژراو گەڕایەوە
میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر
داعش هێرشی كردە سەر گوندێكی سەر بە ناحیەی سەنگاو دوو چەكداریان لێكوژراو چەكدارێكیش بریندار بوو.
ئارام مەعروف، بەڕێوبەری ناحیەی سەنگاو بەمیدیازانی راگەیاند:”هەركاتێك داعش هەست بە بۆشای ئەمنی بكات و بۆی برەخسێت هێرش دەكاتە سەر گوند و ناوچە سنورەیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق’.
داعش ئەمجارە هێرشی كردە ناوچەی كچان سەر بە ناحیەی سەنگاو هیچ قوربانیەك لە هێزەكانی پێشمەرگە و هاووڵاتیانی لێنەكەوتەوە بەڵام دوو چەكداری داعش كوژراون چەكدارێكی دیكەش بریندار بوو، بەرێوبەری ناحیەی سەنگاو وای بە میدیازان وت.
هەر لە بارەی هێرشی ئەو دوو چەكدارەی داعشەوە ئاسایشی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ‘ لەئەنجامی شەڕو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ھێزەکانمان لەناوچەی کچانی سەنگاو دوو چەکداری تیرۆریستی داعش کوژران ‘.
بەپێی زانیارییەکان لەکاتی گەمارۆدانیان داعشەکان رووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بوونە دوای ٣٠ دەقە شەڕو پێکدادان ھەر دوو چەکدارە تیرۆریستەکەی داعش کوژران ودەشڵێت پێشتر زانیارییان هەبووە داعش هێرش دەكات.
ناحیەی سەنگاو ٥٠ كیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵەوە دوورە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە و ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی ٥ هەزار كەسە و ٧٠٠ ماڵی تێدایە