مۆرێكی ساخته و گۆشتێكی بێ كه‌ڵك
له هه‌ڵه‌بجه گۆشتفرۆشێك رووبه‌ڕووى یاسا كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه به‌دواداچوونیان بۆ كاره‌كانى ئه‌و گۆشتفرۆِشانه كرد كه له شاره‌كه‌دا به‌فه‌رمى شوێنیان هه‌یه و گۆشت بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان پێویستیان به پێدانى رێنمایی هه‌بوو و پێیان درا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه چاوه‌ڕێى نه‌ده‌كرد، ئه‌مڕۆ له‌كاتى به‌دواداچوونه‌كانیان روویدا.
له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان، سه‌ردانى گۆشتفرۆشێكیان كردووه، وه‌ك بڵێی لیژنه‌كه گومانیان له گۆشته‌كه‌ى هه‌بوو، پزیشكى ڤێتێرنه‌رییان بانگ كرد و پێیان وت ئه‌مه‌مان بۆ ساغ بكه‌وه، ئاخۆ گۆشته‌كه‌ى به‌كه‌ڵكى خواردن دێت یاخود نا، ئه‌ویش پشكنینى بۆ كرد و ده‌رچوو گۆشته‌كه‌ى به‌كه‌ڵكى خواردن نایه‌ت.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌و گۆشتفرۆشه جگه له‌وه‌ى گۆشته‌كه‌ى خراپ بوو، له‌وه‌ش خراپتر، مۆرێك له شوێنه‌كه‌ى بیندرایه‌وه ساخته بوو، بۆیه شوێنى گۆشتفرۆشه‌كه‌یان پێچایه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شیان راپێچی دادگا كرد.
لیژنه‌كه‌ى قایمقامییه‌ت بڕیاری دا، گۆشتەکە لەناو ببردرێت و قەسابخانەکەش دابخرێت، بە کۆی دەنگی لیژنەکەش خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر گیرایەبەر.