هه‌موویان زه‌رد و سه‌وزن

له‌و 101 سكاڵایه‌ى پێشكه‌شی كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن كراوه‌ “سوور” نین

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دووپاتی کردەوە کە هەموو ئەو ناڕەزایەتیانەی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن وەرگیراون، بە سکاڵا هەژمار دەکرێن، نەک تانەدان، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی سوور تۆمار نەکراوە، ده‌شڵێت “ژمارەی دەنگە راپۆرتنەکراوەکانی بنکەکانی دەنگدان سنووردارە و کاریگەری لەسەر ئەنجامە گشتییەکان نییە”.

پێشتر، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند بوو، کۆی گشتیی سکاڵا تۆمارکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە 101 سکاڵا، كه‌ 44 سکاڵا پەیوەستن بە دەنگدانی تایبەت و 57 سکاڵاش هى دەنگدانی گشتیین.

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو ناڕەزاییانەی لەلایەن کاندید و لایەن و قه‌واره‌كان پێیان گه‌یشتووه‌، تەنیا وەک سکاڵا پۆلێن دەکرێن، بەو پێیەی لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراو نییە تانە لە ئەنجامە بەراییەکان بدرێت.

وتیشی “بەشی راوێژکاری و سکاڵا بەرپرسیارە لە پۆلێنکردن و پێداچوونەوە بە سکاڵاکان پێش ئەوەی پێش ئەوەی بیانخاتە دەستەی کۆمسیاران بۆ بڕیاردان لە ماوەی دیاریکراودا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵاکان بەسەر سێ بەشدا دابەشدەکرێن، سکاڵای زەرد، کە و بە پاساوی رێکارەکان رەتدەکرێتەوە؛ سکاڵای سەوز، پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە و لە ماوەی 72 کاتژمێردا بڕیاری لەسەر دەدرێت، سکاڵای سووریش، کە رەنگە کاریگەرییەکی لەسەر ئەنجامەکان هەبێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا کۆمسیۆن هیچ سکاڵایەکی سوورى تۆمار نەکردووە.”

سەلمان ئاماژەی بەوەدا، کە چارەسەرکردنی سکاڵاکان لەم خولەی هەڵبژاردندا رەنگە خێراتر بێت لە خولەکانی پێشوو ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە”.

سەبارەت بە وادەی یاسایی دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان، سەلمان روونی کردەوە کە “ئەنجامەکان، دوای پەسەندکردنی لەلایەن دەستەی کۆمیسارانه‌وه‌، لە ماوەی یەک رۆژدا لە راگەیاندنەکەیەوە تانەیان لێدەدرێت، و ماوەی پێشکەشکردنی تانەدان ته‌نیا سێ ڕۆژ دەخایەنێت”.

ده‌شڵێت “دەستەی کۆمیسیاران بۆ ماوەی حەوت رۆژ پێداچوونەوە بەو تانانەدا دەکات کە پێشکەشی دەکرێت، هاوکات ئەو تانانەی کە راستەوخۆ پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دادوەری دەکرێن، رەوانەی کۆمسیۆن دەکرێنەوە بۆ ڕوونکردنەوە پێش ئەوەی بڕیارێک دەربچێت”.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، کۆی ماوەی یاسایی بۆ ئەم قۆناغە رەنگە بگاتە نزیکەی 20 ڕۆژ، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “کەمی ژمارەی سکاڵاکان و نەبوونی سکاڵای سوور رەنگە بەشداربێت لە کورتکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە دەبێتە هۆی پەسەندکردنی کۆتایی ناوی براوەکان.

" کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پارێزراون"

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: 46 كاندید بەهۆی نەبوونی مەرج دورخرا...

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: 46 كاندید بەهۆی نەبوونی مەرج دورخرانەوە