كۆبۆنهكانتان ئاماده بكه‌ن
دووسبه‌ى له بەردەقارەمان و گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى نه‌وت سپی دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی قەزای بازیان، بڵاویكرده‌وه، دووسبه‌ى له بەردەقارەمان و گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى نه‌وت سپی دابه‌ش ده‌كرێت و هاوڵاتیانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه پێداویستییه‌كانى نهونت وه‌رگرتن ئاماده بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامییه‌ت رۆژى یهكششهمهى داهاتوو نه‌وت ده‌گاته سنوورى قه‌زاكه‌یان و له‌و شوێنانه‌ى ئاماده‌ى پێكراوه نه‌وت دابه‌ش ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌ى بەردەقارەمان و گۆپاڵە و گونده‌كانى ده‌وروپشتى له‌و شوێنانه‌ن نه‌وت وه‌رده‌گرن و داوا له هاولاتیان كراوه به‌رمیله‌كانیان له چه‌ند شوینیك دابنریت و دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه‌ش به عه‌داد ده‌بێت.
هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وت كه 200 لیتره، به نرخی 104 هه‌زار دینار ده‌درێته هاوڵاتیان و پێویسته هه‌ر خێزانێك كۆبونى نه‌وتیان ئاماده بكه‌ن.
قایمقامییه‌ت ئه‌و ژماره موبایله‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵاتیان له‌حاڵه‌تى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت: 90 90 699 0773