"تاموچێژی جارانمان گەڕاندووەتەوە"
سلێمانی و کەبابەکەی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون
964+
دیلان محەمەد-سلێمانی
یادی سلێمانیە و دیلانی پەیامنێریش بە خۆشی کەبابەوە چووەتە لای وەستا هیوا مدحەتی کەبابچی و بۆی دەکاتە لولە کەباب و سوێ دەکات بە دڵی هەر کەسێک سەیری بکات، وەستاش دەڵێت، تامی جاران لای ئێمەیە.
کەبابی سلێمانی بەوە ناسراوە ناسکە و دەستی بۆ بەریت هەڵدەوەرێت، وەستا هیوا مدحەتی کەبابچی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 دەڵێت، کەبابی جاران بچوکتر بوو، شیشەکانی جیاواز بوو، بەڵام ساڵانی شەستەکان دیلڤەری هەبووە و ماڵە دەوڵەمەندەکانی سلێمانی بە پاسکیل بۆمان دەبردن، کەبابی سلێمانی لەوەتەی هەیە هەر خۆش و بەتام بووە.
لەم کەین و بەینە هونەرمەند ئازاد مەحمود دێتە کەبابخانەکە و لەگەڵ دیلان دەکەونە دەمەتەقێ و گۆرانیشی بۆ دەڵێت، کە شیعرەکەی لەلایەن شاعیرێکی هەڵەبجەییەوە بۆ سلێمانی وتراوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح