دواى بێهیوابونیان لە ئیدارەى دەربەندیخان
لە گیرفانی خۆیان ئاوەڕۆی گەڕەکەکەیان دەکێشن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دواى بێهیوابونیان لەو بەڵێنانەى ئیدارەى قەزاکە و حکومەت پێیانداون، دانیشتوانی گەڕەکی دەرسیم لە قەزای دەربەندیخان، لەسەر گیرفانی خۆیان دەستیانکرد بە راکێشانی ئاوەڕۆى گەڕەکەکەیان.
سامان عومەر، دانیشتویەکی گەڕەکی دەرسیم بە 964ـى وت،”لەساڵی 2014 ئەم گەڕەکەی ئێمە دروستبووە و ئاوەدانکراوەتەوە نزیکەی ھەزار ماڵی تێدایە، ئاوەڕۆیەکی سندوقی بەھەردوو دیوی گەڕەکەکەمان تێدەپەڕێت، بەڵام ئێمە ئاوەڕۆمان بۆنەکراوە”.
“چەندین جار رۆشتوینەتە لای لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن بۆتان ناکرێت، جارێک تەندەرینیان بۆی کردوە کەس وەرینەگرتوە وتویانە جارێکیتر تەندەرینی بۆدەکەین لەوانەیە دوو ساڵی دیکەی پێبچێت”،سامان عومەر وای وت.
باسى لەوەشکرد، دواى بێهیوابونیان لەو بەڵێنانە، ئەمڕۆ وەک دانیشتوانى کۆڵانێکی گەڕەکەکە بڕیاریانداوە لەگیرفانی خۆیان ئاوەڕۆ دروست بکەن.
ئاشکراشى کرد، دانیشتوانى ئەو کۆڵانە نزیکەى 50 ماڵە و هەر ماڵێکیش بڕى 120 هەزار دینارى لێوەرگیراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
