"گۆشتی ئەسپ بە برژاوی خۆشترە"

ئەسپی رەسەنی کوردی؛ سوارچاکێک باسی تایبەتمەندییەکانی دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کاروان خەلیل سوارچاکێکی شاری کۆیەیە، ئەسپێکی رەسەنی کوردی هەیە کە زۆری خۆش دەوێ و نرخیشی بۆی دیاری نەکردووە.

کاروان خەلیل کە بە کاروان بلباس ناسراوە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئەسپەکەی لە جۆری کامەرانی کوردییە کە ئەسپێکی رەسنە، خۆشگەڕە و لە سواریشدا نەرمترە لە ئەسپەکانی دیکە”.

کاروان باسی هەندێک تایبەتمەندی ئەسپ دەکات و دەڵێت، قاچ شکانی ئەسپ چاکبوونەوەی نییە چونکە بەس ئێسقانە و گۆشتی نییە، هەندێک کەسیش گۆشتی ئەسپ دەخۆن و دەڵێن، بە برژاوی خۆشترە وەک لەوەی بیکوڵێنی و لەگەڵ شلە بیخۆی.

بەقسەی کاروان خەلیل، ئەسپ ئاژەڵێکی زۆر خاوێنە، بۆیە راستە کە دەڵێن لە کوێ ئاوی خواردەوە تۆش لەوێ ئاو بخۆرەوە و کێشەت نەبێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

" ئەسپی كوردی لە فێستیڤاڵەكاندا جوانتر نمایش دەكات"

لەنیای ئەسپسوار گەڕایەوە و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

لەنیای ئەسپسوار گەڕایەوە و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا