كۆمیسۆنی هەڵبژاردنی عێراق

ژماردن و فەرزكردنی دەنگەكان دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پشتڕاستی کردەوە، ئامێری ئەلیکترۆنی ژماردن و فەرزكردنی دەنگەکان کاردەکات و سیستمی گواستنەوە دەستیپێکردووە بۆ ناردنی ئەنجامەکان.

حەسەن کازم، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی دەنگدان لە ناوچەی سەوز (ناوچەی نێودەوڵەتی) بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “ئامێری ژماردن و فەرزكردنی دەنگەکانی ئەلیکترۆنی کاردەکات و سیستمی گواستنەوە دەستیکردووە بە ناردنی ئەنجامەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “راپۆرتی ئەنجامەکان بە ئەلیکترۆنی دەبێت و لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدانەوە دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی نیشتمانی”.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025 سندوقەکانی دەنگدان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025 كاتژمێر شەش داخران، دوای ئەوەی پرۆسەكە كاتژمێر حەوتی بەیانی دەستیپێكرد.

سەرچاوەكە لە بەرپرسانی كۆمیسۆنی گواستووەتەوە، كە رایانگەیاندووە رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت بەرزە.

دەنگدانى تایبەت کۆتایى هات

دەنگدانى تایبەت کۆتایى هات