پێشمەرگەیە لە هەولێر

دەنگیداوە و قوماش دەفرۆشێ

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

پێشمەرگەیەک لەبەردەم بنکەی دەنگدانی ئەحمەدی خانی لە هەولێر دوای ئەوەی دەنگیداوە، پیکابەکەی کە پڕە لە قوماشی جلی کوردی پیاوان و شەڕواڵی کوردی، هێناویەتی و دەستیکردووە بە فرۆشتنیان و دەڵێت، “کاسبی عەیب نییە”.

مەهدی مستەفا، کە هەم پێشمەرگەیە و هەم کاسبکار، بە 964ـی وت، من خۆم رۆژانە بە پیکابەکەم قوماش دەفرۆشم، ئەمڕۆش وتم با هەم بڕۆم دەنگ بدەم و هەمیش کاسبیەکەم بکەم.

وتیشی، ئەوەی دەیفرۆشم قوماشی جلی کوردی و شەڕواڵی پیاوانە، هاوڕێکانم هەر لە زووەوە دەزانن ئەم کارە دەکەم و دەستخۆشیان لێکردم و من خۆم ئەم کاسبییە دەکەم و کاسبی عەیب نییە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆ نانی بەیانی نۆکاو و بۆ نیوەڕۆ گۆشتی بەرخ بۆ دەنگدەرا...

بۆ نانی بەیانی نۆکاو و بۆ نیوەڕۆ گۆشتی بەرخ بۆ دەنگدەران ئامادە کراوە