بزانە عەیارە 21 بە چەندە؟

هەفتەیەکە نرخی زێڕ جێگیرە و لە ئاستێکدا وەستاوە

964+

شۆڕش قادری

هەفتەیەکە نرخی زێڕ جێگیرە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمڕۆش هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 805 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4002 دۆلار دیاریکراوە و  نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 200 دینار هەژمار کراوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 843 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 805 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 690 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەرزتر بووەتەوە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەرزتر بووەتەوە

لە دوێنێوە نرخی زێڕ سەربەرەوخوار بووەتەوە

لە دوێنێوە نرخی زێڕ سەربەرەوخوار بووەتەوە