هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و ئاوارەكان

سبەی دەنگدانی تایبەت لە حەوتی بەیانییەوە دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند، سبەی یەكشەممە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەتی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و هەروەها ئاوارەكان بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن جومانە غەلای لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووسان، ئەمڕۆ شەممە 8.11.2025 رایگەیاند، سبەی یەكشەممە لە حەوتی بەیانی تا شەشی ئێوارە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هێزە سەربازی و ئەمنییەكان بەڕێوەدەچێت.

هەروەها وتی، یەك ملیۆن و 313 هەزار و 980 كەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە، كە لە 809 بنكەی دەنگدان و چوار هەزار و 501 وێستگە دەنگ دەدەن.

سەبارەت بە ئاوارەكانیش، جومانە غەلای روونیكردەوە، دەنگدانی ئاوارەكانیش هەر سبەی یەكشەممە دەبێت و لە هەمان كاتی دیاریكراودا بەڕێوەدەچێت.

بە قسەی وتەبێژی كۆمسیۆن، 26 هەزار و 538 هاوڵاتی ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە 27 بنكە و 97 وێستگە دەنگ دەدەن.

ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی سێشەممە 11.11.2025 دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بردنەژوورەوەی مۆبا...

لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بردنەژوورەوەی مۆبایل قەدەغەیە